دانلود آهنگ کردی جدید سامان محمدی بنام جی ژوانی جاران

Download new kurdish song by Saman Mohammadi called je Zhwani Jaran

آهنگ جدید سامان محمدی جی ژوانی جاران

متن آهنگ جی ژوانی جاران از سامان محمدی

ژیان چەن خۆشه یار هاو دەمت بێ
له تەنگانەدا چارەی خەمت بێ

گوڵم! له دووریت پەرۆشه حاڵم
یادی ڕۆخسارت وا له خەیاڵم

وەرا با دیسان چوون وەفاداران
ئاوەدانی کەین جێژوانی جاران

تۆ که ڕۆیشتی هەموو وەرزەکان
وەرزی من تەنیا بوو گەڵاڕێزان

ئیستا من له پای گەڵای زەردی دار
چاوەڕێی یارم بۆم بێنێ بەهار

وەرا با دیسان چوون وەفاداران
ئاوەدانی کەین چێژوانی جاران

تا کەی به تاسەت یارە دوورەکەم
به تەنیا بژیم له ناو ژوورەکەم

بزانه دایێم ئەوینت لای من
سەوزە بەهار و گۆمێکی بێ بن

وەرا با دیسان چوون وەفاداران
ئاوەدانی کەین جێژوانی جاران

✍شێعر:جوانمیرخووند(کۆساڵان)