دانلود آهنگ کوردی ساقی از ایرج عندلیبی

Download kurdish song by Iraj Andalibi Called saqy
داگرتنی گورانی ساقی لە ئیرج عەندەلیبی

متن آهنگ به ادامه مطلب اضافه شد…

دانلود آهنگ کوردی ساقی از ایرج عندلیبی

دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم

بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم

لە دوو لا مەست و حەیرانم، بە قووەی جەزبە نازانم

نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم؟

چ خۆشە وەجدی سەرو و گوڵ، بە دینی قومریی و بولبول

دەمێک شەیدای قەد و باڵات، دەمێک شێتی دەھانت بم

لە نیشانەی پەڕەی جەرگم نەوەستا تا نەگەییە دڵ

بە قوربانی خەدەنگی دەست و بازووی چاوەکانت بم

شیفای دام غەمزەکەی چاوت کە وا خوێنی دڵی گرتم

بە قوربانی موداوایی حەکیمی حاڵزانت بم

دانلود آهنگ کوردی ساقی از ایرج عندلیبی

بەبێ ئیمدادی خاڵی گەردنت دەردم شیفای نایە

مەگەر بێم دەست و دامانی گەلاوێژی بەیانت بم

لە وەسڵی ڕوویی تۆی کردم حیجابی پێچشی زولفت

ھەتا کەی دڵشکستەی دەرد و تەعنەی باغەبانت بم؟

موقیمی خاکی دەرکەی تۆ حەریمی جەننەتە جێگای

بە لوتفی تۆ چ کەم نابێ منیش ڕیزەی سەگانت بم؟

بە زولفی پڕ لە ھاواری دڵان کەوتووم، دەسا ڕوحمێ

ئەمان سەرقافڵەچی قوربانی زەنگی کارەوانت بم

لەوی ڕۆژێ کە ڕووت وا کرد و لێت پرسیم، ھەتا دەمرم

بە بۆی جەننەت دەبێ من ھەر لەسەر ڕازی نیھانت بم

برۆت تێکنا، دەمت وێکنا، لە دەریای لوتفی تۆ دوورە

لە قوربی قابەقەوسەین و مەقامی لامەکانت بم

ئەمن کورد و دڵ ئیفتادە، ئەتۆ شۆخ و عەرەب‏زادە

مەگەر بمرم بە بەختی خۆم دەمێکی ھەمزوبانت بم

بە یادی زولف و ڕووی تۆ وەک «وەفایی» ھەر دەناڵێنم

دەبێ تا ڕۆژی مەحشەر تازیەدار و ڕەوزەخوانت بم

دانلود آهنگ کوردی ساقی از ایرج عندلیبی

 

دانلود