هردی سلامیشوشه ی دل

دانلود آهنگ جدید و عاشقانه کردی هردی سلامی به نام شوشه ی دل

داگرتن گۆرانی نوی لە هەردی سەلامی بە ناوی شوشەی دڵ

Herdî selamî | Hardi salami shushay dlt

متن آهنگ در ادامه..

هردی سلامی – شوشه ی دل

من ھەرچی کردم بۆ ئارامی دڵی تۆ بوو
ئاسوودەیی ژیانی من دەنگی تۆ بوو
خەونی ھەموو شەوانی من چاوی تۆ بوو
ھیوای ھەموو ژیانیشم ئەشقی تۆ بوو ئەشقی تۆ بوو

من ئەمویست شووشەی دڵت چاکەمەوە کە شکابوو
فرمێسکی چاوی گەشت بسرمەوە کە گریابوو
سەر لەنوێ پێکەنینت بۆ بێنمەوە کە تۆرابوو
دووبارەکۆشکی ئەشق سازکەمەوە کە ڕووخابوو

بۆچی ئەڕۆی کە ئەزانی دڵم بێ تۆ پەرێشانە
کە ئەزانی ژیانی من بێ تۆ ماڵێکی وێرانە
بۆ لە بیرچێ ئەم ئەوینە ئەو ھەموو ڕۆژە جوانانە
خۆت و منیش ئازار ئەدەی بە بڕیارێکی شێتانە

من ئەمویست شووشەی دڵت چاکەمەوە کە شکابوو
فرمێسکی چاوی گەشت بسڕمەوە کە گریابوو
سەر لەنوێ پێکەنینت بۆ بێنمەوە کە تۆرابوو
دووبارە کۆشکی ئەشق سازکەمەوە کە روخابوو

هردی سلامی – شوشه ی دل